Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەم زووانە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی 19ی ئەم مانگە لە بەرلین چاوی بە کریستین لامبرێخت وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەکەوێت.

واشنتۆن و بەرلین هەماهەنگییان کردووە لە ناردنی هاوکاری و کەرەستەی سەربازی بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە شەڕی ڕووسیا.

هەفتەی ڕابردوو هەردوو وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر ناردنی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادە. هاوپەیمانان پێشنیاری ناردنی تانکی شەڕی پلنگیان کردووە کە لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکرانیا دروستکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG