Accessibility links

سەرۆک بایدن پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەکات


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی پێشوازی لە فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ستایشی ئەو شتانە بکات کە واشنتۆن بە پلانی مێژوویی تۆکیۆ دەیبینێت بۆ کۆکردنەوەی سەربازی گەورە لە بەرامبەر نیگەرانییە هاوبەشەکان سەبارەت بە چین.

کیشیدا وەک دوا وێستگە لە گەشتێکی بۆ وڵاتانی زلهێزە پیشەسازییەکانی گروپی حەوت لە واشنتۆنە. سەردانەکەی دوای سەردانەکەی بایدن دێت بۆ تۆکیۆ لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو و کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردە لە پەراوێزی لوتکەی ناوچەیی لە کەمبۆدیا لە مانگی یانزەدا.

وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا و ژاپۆن ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوە و پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانیان ڕاگەیاند و بەرپرسانی ئەمەریکا پلانەکانی تۆکیۆیان بۆ بنیاتنانی سەربازی ستایشی کرد.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی لایەنەکاندا هاتووە کە نەخشەی "دیدگایەکی هاوپەیمانییەکی مۆدێرنکراویان داناوە کە لە سەردەمێکی نوێی کێبڕکێی ستراتیژیدا زاڵ بێت".

کورت کامپبێل ڕێکخەری زەریای هیندی و هێمن لە کۆشکی سپی بە "یەکێک لە دەرئەنجامەترین پەیوەندییەکانی نێوان هەردووکمان لە دەیان ساڵدا "ناوی برد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بە لەبەرچاوگرتنی "ژینگەیەکی کێبڕکێی توند"، پێویستە دۆخی هێزەکانی ئەمەریکا لە ژاپۆن بەهێزتر بکرێتەوە "بە پێگەی هێزە هەمەلایەنەتر و خۆڕاگرەکان و جووڵاوەکان کە توانای هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕی و دژە کەشتی و گواستنەوەیان زیاترە".

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستین پلانەکانی بۆ ناساندنی فەوجێکی کەناری دەریایی لە ژاپۆن ڕاگەیاند، کە توانای بەرچاو دەهێنێت لەنێویاندا موشەکی دژە کەشتی، هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی پەیماننامەی بەرگری هاوبەشیان بۆ داپۆشینی بۆشایی ئاسمان.

ئۆستن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و هاوتا ژاپۆنییەکانیاندا وتی " بە جددی گومانم هەیە لەوەی زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە نزیک تەنگەی تایوان ئاماژەیەک بن لەسەر نزیکبوونەوەی داگیرکرکردنی تایوان لەلایەن چینەوە"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG