Accessibility links

کێشەیەکی تەکنیکی دەبێتە هۆی ڕاگرتنی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ناو ئەمەریکا


FAA-Outage
FAA-Outage

لەبەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە گرفتێکی تەکنیکی لە سیستمی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی گەشتە ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دروست بووە، بەو هۆیەوە بڕیاردرا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوخۆی ئەمەریکا ڕابگیرێن.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک بایدن ئاگاداری کێشەکەیەو هەتا کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بەکاتی واشنتن تەواوی گەشتە ناوخۆییەکان ڕاگیراون. کۆشکی سپی دەشڵێت هەتا ئێستا هیچ نیشانەیەک نییە ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە گرفتەکە لە ئەنجامی هاککردنی کۆمپیوتەرەکانی سیتەمەوەکە ڕوویدابێت.

سەرۆک بایدن داوای کردووە لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ڕووداوەکە ئەنجام بدرێت و دەشڵێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فڕۆکانەی کە بە ئاسمانی ئەمەریکاوەن دەتوانن بە سەلامەتی بنیشنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسمانی فیدراڵی FAA لە تویتێکدا ڕایگەیاند هێشتا کار بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی سیستمەکەو دەڵێت " FAA فەرمانی بە هێڵە ئامسانییەکان کردووە کە هەموو گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان تا کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕابگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە دەزگاکە بدات لە تەواوی زانیارییەکان و سەلامەتی گەشتەکان دڵنیا ببێتەوە."

XS
SM
MD
LG