Accessibility links

پەروین بوڵدان: هەدەپە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت


پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشداری کۆنگرەی ڕێکخستنی هەدەپەی کرد لە ئیدیر و ڕایگەیاند، هەدەپە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی تورکیا ڕادەگەیەنن.

بوڵدان ڕۆژی شەممە لە کۆنگرەی پارتەکەیدا ڕایگەیاند کە هەدەپە لەگەڵ کاندیدەکەی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. ئەم قسانەی بوڵدان لەنێو ڕای گشتی تورکیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بووە جێگای مشتومڕ.

بوڵدانیش کاردانەوەی نیشاندا و گوتی " لەو دوێنێوە تەنها بابەتی بەربژێری هەدەپە لە ئارادایە، ئایا بەربژێر بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن یان نا؟ ئایا بۆچی هەدەپە بەربژێر ڕانەگەیەنێت؟ئایا هەدەپە ئیرادەی ئەم وڵاتە نییە؟ ئایا هەدەپەش پارتێکی سیاسی نییە؟ دەمەوێت جارێکی تر هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگرم و ڕابگەیەنم کە هەدەپە لەگەڵ هاوپەیمانییەکانی خۆی کاندیدی سەرۆکایەتی خۆی ڕادەگەیەنێت."

بوڵدان لە درێژەی قسەیکانیدا گوتیشی کە ئەوان کاندیدی هەدەپە لەگەڵ یەکێتی کرێکاران و ئازادی، یەکێتی ژنان، یەکێتی کورد و یەکێتی هێزەکانی دیموکرات هەڵدەبژێرن و گوتیشی بێگومان ئەمە خەونی هەندێک کەس لە ستراتیژی داهاتوو هەڵدەوەشێنێتەوە.

بوڵدانی گوتیشی "دەمەوێت بەتایبەتی ئەوە ڕابگەیەنم کە ئەو کەسانەی زیندان و گۆڕستان بۆ گەلی کورد و دۆستەکانیان بە ڕەوا دەبینن بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنن".

دادگای دەستووری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاری هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە و هاوکارییەکانیان لە خەزێنەی تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی بلۆک بکرێن.

بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی کۆشک یان هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە، ئەمڕۆ مافە دەستوورییەکانمان پێشێل کراوە.

ئەو گوتی " با ئەوانەی کە هەژمارە بانکییەکانی ئێمەیان سڕکردووە بزانن جارێکی تر هاوکاری دارایی وەردەگرین و کەس ناتوانێت بەرامبەرمان بوەستێت. چونکە ئەمە مافێکی یاساییە. ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەمە بڕیارێکی سیاسی بوو. ئامانجیان ئەوەیە ئەنجومەنێک و تورکیایەکی بێ هەدەپە دروست بکەن. بەڵام ئێمە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا دەنگ بەرز دەکەینەوە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان بە شێوەیەکی بەهێز دەچینە ناو هەڵبژاردنەوە."

شایانی بیرهێنانەوەیە کە 10 ی مانگی یەک ڕۆژێکی گرنگە بۆ دۆسیەی داخستی هەدەپە. بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتی لە دادگای باڵای تورکیا، بە شێوەیەکی زارەکی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داخستنی هەدەپە دەردەبڕێت. دوای ئەوەش هەدەپە بەرگری لە خۆی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00

XS
SM
MD
LG