Accessibility links

تورکیا قوبرس تۆمەتبار دەکات بە زیادکردنی گرژییەکان بەهۆی گەڕان بەدوای غازدا


تورکیا قوبرسی بە زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمەتبار کردووە، دوای ئەوەی کۆمەڵە کۆمپانیاکانی وزەی ئیتاڵی و فەرەنسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا غازی سروشتی زیاتریان لە دەریای دوورگەکە دۆزیەوە.

تانجو بیلجیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، چالاکییە هایدرۆکاربۆنییەکانی قوبرس تاکلایەنە ئەنجامدراون، و مافی قوبرسییە تورکەکان پێشێل دەکات، کە یەکێکن لە هاوخاوەنەکانی هەموو سامانە سروشتییەکانی دوورگەکە".

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەم چالاکییانە گرژییەکانیش زیاد دەکەن، هەروەها هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ڕێگە بە چالاکییەکانی گەڕان و ئیستغلالکردنی هایدرۆکاربۆن نادات لە ناوچەی کیشوەری خۆیدا".

بەرنامەی گەڕانی قوبرس لەلایەن تورکیاوە بە گەرمی ناکۆکی لەسەرە، کە ئاماژە بە دەسەڵاتە دادوەرییەکانی خۆی دەکات لە ئاوەکانی دەوڵەتی قوبرسی تورکی جیابووەوە لە باکوری قوبرس کە تەنها لەلایەن تورکیاوە دانپێدانراوە.

حکومەتی قوبرسی یۆنانی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە و وەک نوێنەرایەتی تەواوی دوورگەکە سەیر دەکرێت، ئەو ئیدیعایانە ڕەتدەکاتەوە.

دوورگەی قوبرس دوای لەشکرکێشییەکی تورکیا لە ساڵی 1974 دا دابەش بوو کە بەهۆی کودەتایەکی کورتەوە کە لەلایەن سوپای ئەوکاتەی یۆنان دەسەڵاتدار بوو، ڕێکخرابوو. تورکیا دان بە حکومەتی یۆنانی قوبرسدا نانێت. هەوڵەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ هێنانە دی ئاشتی نێوان هەردوولا شکستی هێناوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG