Accessibility links

سەرۆک وەزیری نوێی ئیتالیا سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە بەغدا و هەولێر دەکات


ئۆفیسی حکومەتی ئیتالیا ڕایگەیاند خانم جۆرجا میلۆنی سەرۆک وەزیر، شەوی پێنجشەممە بەر لە جەژنی کرێسمس دەگاتە عێراق بە مەبەستی سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لەوێ.

جۆرجا میلۆنی، ڕێبەری پارتی برایانی ئیتالیا(Fratelli d'Italia) ، لە 22 ی مانگی دەوە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی گرتووەتەدەست. لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتاران ڕایگەیاند لە بەرنامەیدایە ئەم گەشتە بکات لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری ناو حکومەتەکەی. دواتر وتەبێژێکی ئۆفیسەکەی پشتڕاستی کردەوە گەشتەکە دەکرێت.

بەپێی وەزارەتی بەرگری ئیتالیا، وڵاتەکەیان وەک ئەندامێکی ناتۆ نزیکەی 650 سەربازی لە عێراق و کوەیت هەیە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە Prima Parthica ، ئیتالیا هێزی هەیە لە کوەیت و بەغدا و هەولێر بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە چەکدارەکان و پۆلیس.

سەرچاوە/ فڕانس پرێس

XS
SM
MD
LG