Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر فەرماندەی پاسداران لە کوردستان دەسەپێنێت


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای نوێی لە دژی کاربەدەستانی ئێران ڕایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی وڵاتەکەیان. یەک لەو کاربەدەستانە فەرماندەی سوپای پاسدارانە لە کوردستان.

وەزارەتەکە ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی "سید صادق حسینی" فەرماندەی پاسداران لە کوردستان سزای بەسەردا سەپێندراوە لەگەڵ "حسن حسنزاده" فەرماندەی پاسداران لە تاران و " حسین معروفی" یاریدەدەری هەماهەنگی بەسیج لە کرمان و "مسلم معین" فەرماندەی بارەگای سایبری بەسیج و "محمد جعفر منتظری" داواکاری گشتی ئێران.

هەروەها سزاشی سەپاندووە بەسەر کۆمپانیای ناسراو بە "شرکت ایمن صنعت زمان فرا" کە کۆمپانیایەکە ئامێر و کەلوپەل بۆ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دروستدەکات.

ئەم سزا نوێیانەی ئەمەریکا کاردانەوەیە بەرامبەر بەردەوامبوونی ڕژێمی ئێران لە سەرکوتکردنی خەڵکی بە بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی و هەروەها لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر و دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک لەو کەسانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.



XS
SM
MD
LG