Accessibility links

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی 2022 ی قەتەری بردەوە


Spain Argentina France WCup Soccer
Spain Argentina France WCup Soccer

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەرجەنتین جامی جیهانی تۆپی پێی قەتەری بردەوە پاش ئەوەی توانی بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بباتەوە.

گۆڵپارێزی ئەرجەنتینا ئمیلانۆ مارتینێز توانی دوو پەناڵتی بگەڕێنێتەوە ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتنی ئەرجەنتین.

ئەرجەنتین هەتا ئێستا شەش جار لە یاری کۆتایی جامی جیهانیدا بووە و ئەمە سێهەم جارە جامەکە بباتەوە.

ئەرجەنتین هەر سێ جاری کە جامەکەی بەدەستهێناوە لە فاینەڵ لەگەڵ تیمێکی ئەوروپاییدا بووە. لە ساڵی 1978 ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی لە هۆڵەندای بردەوە و لە ساڵی 1986 لە ئەڵمانیای بردەوە و ئەمساڵیش لە فەرەنسا.

فەرەنسا هەتا ئێستا دوو جار جامی جیهانی بردووەتەوە لە ساڵی 1998 لە یاری کۆتایی لە بەرازیلی بردەوە و لە ساڵی 2018شدا لە کرواتیای بردەوە.

XS
SM
MD
LG