ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی – دەریای ناوەڕاست دەڵێت بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 لە باشووری ئێرانی داوە و لە ئیماڕاتیش هەستی پێکراوە.
کەناڵی دەوڵەتی ئێران ئاماژەی بەوەدا تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون کە بومەلەرزەکە لێی داوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
ناوەندەکەی وتی بومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کم و 88 کم لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕاس ئەل خەیمەی ئیماڕاتەوە بووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز