Accessibility links

نیگەرانی دانیشتوانی زڕگوێز و گوندەکانی دەوروبەری


نیگەرانی دانیشتوانی زڕگوێز و گوندەکانی دەوروبەری
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00

دانیشتوانی زڕگوێزو گوندەکانی دەوروبەری  بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە توشی دڵەڕاوکێ و ترس بوون.  لەو سنورە 8 قوتابخانە کە نزیکەی 2000 خوێندکاریان تێدایە دابڕاون و دەرگای قوتابخانەکانیان داخراوە.

دانیشتوانی زڕگوێزو گوندەکانی دەوروبەری بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە توشی دڵەڕاوکێ و ترس بوون. لەو سنورە 8 قوتابخانە کە نزیکەی 2000 خوێندکاریان تێدایە دابڕاون و دەرگای قتابخانەکانیان داخراوە. ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن لە کاتی بۆردومانەکان ناچار دەبن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و هەندێ جار لە دەرەوە تا درەنگانی شەو دەمێننەوە و هەندێ جاریش گوندەکەیان بەجێ دەهێڵن و بە ناچاری دەچنە سلێمانی، ئەمە بەدەر لەوەی هەندێجار ناتوانن بچنە سەرکار لە کاتێکدا باری داراییان زۆر باش نییە. دانیشتوانی ناوچەکە داوا دەکەن حکومەت ڕێگەچارەیەک بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ژیان و ئەمنیەتیان بگرنە بەر.

XS
SM
MD
LG