Accessibility links

برێت مکگۆرک باس لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا دەکات


Iraq Islamic State
Iraq Islamic State


ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور ئەفریقا ڕۆژی یەکشەممە باسی لە هێرشەکانی تورکیا دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە باکوری سوریا کرد و ڕەوشەکەی بە ڕەشوێکی " سەخت" ناودێرکرد.


بە گوێرەی کەناڵی ئەلحوڕە بڕێت مکگۆرک داواشی کردووە کۆتایی بە ناسەقامگیری لە باکوری سوریا بهێندرێت.

کەناڵەکە دەڵێت لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیالۆگی مەنامە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک مکگۆرک تیشکی خستە سەر پابەندبوونی ئەمەریکا و دڵگرانی لەسەر دۆخی ئاسایشی سنوری نێوان تورکیا و سوریا و ڕایشیگەیاند واشنتن زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کێ تەقینەوەکی هەفتەی ڕابردووی ئەستەنبوڵی ئەنجام داوە.


ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بنکەی چەکدارە کوردییەکان لە باکوری سوریا و باکوری عێراق و لەو هێرشەدا 89 ئامانجیان تێکشکاندووە. وەزارەتەکە ئەم هێرشە وەک تۆڵەی تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەستەنبوڵ ناودێردەکات کە شەش کەسی تێدا کوژرا.


فەرهاد شامی گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش لە تویتێکدا ڕایگەیاندهێزەکانی تورکیا زیانیان بە دامەزراوەکانی وەکو سایلۆی دانەوێڵە، وێستگەیەکی کارەبا و نەخۆشخانەیەک گەیاندووە و ئاماژەی بەوەش کردووە 11 کەسی سڤیل لە ناویاندا ڕۆژنامەوانێکیش کوژراون.


پەیامنێرانی دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلۆ و کۆبانێ ڕایانگەیاندووە، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدە لەو هێرشانەدا کوژراون. دەشڵێن ژمارەیەکی نادیار لە سەربازانی سوریا کە خاڵی سەربازییان لەو ناوچەیەدا هەیە کوژراون و ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنیش لەنێو کوژراو و بریندارەکاندا بوون.


مەحمود بالی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆبانێ ڕایگەیاند، لە کەمپەکەی کە فڕۆکەکانی تورکیا لە کۆبانێ هێرشیان کردووەتە سەر، ڕۆژنامەنووسێک برینداربووە.


ئانکەرە چەکدارە کوردەکانی تۆمەتبارکرد بە تەقینەوەکەی 13 ی ئەم مانگە لە ئەستەنبەڵ کە شەشی کەسی تێدا کوژرا و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون.
هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ئەوە تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە و هەر لەو کاتەشدا چ پەکەکە و چ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک نکوڵیان لەوە کرد هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە هەبێت.

XS
SM
MD
LG