Accessibility links

سەرۆک بایدن: دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای دووچاری شکست کرد


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کاندید دەکاتەوە.

ئەو سەرۆکەی کە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی 2017 بۆ ساڵی 2021 زۆرترین مشتومڕی لەسەربوو لە ماڵەکەی خۆی، مارالاگۆ، لە فلۆریدا ڕایگەیاند " بەربژارێتی خۆم بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێم."

ترامپ لە میانەی ڕاگەیاندنەکەی دا لە بەردەم هەوادارانی گوتی " گەڕانەوەی ئەمەریکا لە ئێستاوە دەستپێدەکاتەوە." و گوتیشی " وڵاتەکەتان لەبەرچاوی خۆتان لەناودەچێت."

هەر پاش ڕاگەیاندنەکەی ترامپ سەرۆک بایدن ڤیدیۆیەکی لە تویتەردا بڵاوکردەوە کە هەندێک لە وتەکاری ترامی تێدایە و تیشکی خستووەتە سەر کارە مشتومڕلەسەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی و دەڵێت " دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای دووچاری شکست کرد."

ئەم ڕاگەیاندنەی ترامپ لە کاتێکدایە کە هەفتەیەک تێپەڕدەبیت بەسەر هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بە پێی ئەنجامە بەراییەکان دیموکراتەکان زۆرینەی خۆیان لە سینات هێشتەوە بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆمارییەکان تەنها یەک کورسییان ماوە ببن بە زۆرینە. هەرچەندە پاش هەڵبژاردنەکانی مدتەرم کە وەکو ڕیفراندۆمێک بۆ کارەکانی سەرۆک لێکدەدرێتەوە سەرۆک بایدن ڕایگەیادند " ئێمە لە ماوەی چڵ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو هەڵبژاردنێکی نیوەی خولی سەرۆکایەتی سەرۆکە دیموکراتەکان کەمتر کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان لە دەستداوە. باشترین هەڵبژاردنی مدتەرمیشمان بۆ فەرمانڕەواکان هەبووە لەوەتای ساڵی 1986وە."

بۆئەوەی جارێکی تر ترامپی تەمەن 76 ساڵ ببێتەوە بە کاندیدی سەرەکی پارتی کۆماری، پێویستە جارێکی تر بە قۆناغەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ناو حزبەکەیدا تێپەڕێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەند کاربەدەستی سەرەکی کۆمارییەکان لە ناویاندا جێگری پێشووی ترامپ مایک پێنس و کۆمارییە دیارەکانی تری وەکو وەزیری دەرەوەی پێشوو مایک پۆمپەیۆ، و باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هێڵی ئاماژەیان بەوە کردووە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن. یەكێکی تر لە کۆمارییە دیارەکانی کە چاوەڕوان دەکرێت خۆی کاندید بکات ڕان دی سانتۆسی فەرمانڕەوای فلۆریدایە، کە بەم دواییە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و هەندێک بە ترامپی دووهەمی ناو کۆماری ناودێری دەکەن.

.

XS
SM
MD
LG