Accessibility links

سەرۆکی داواکاری گشتی ئۆکرانیا: هیچ دانوستانێک لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئارادا نیە


داواکاری گشتی ئۆکرانیا دەڵێت وڵاتەکەی بیر لە دانوستان لەگەڵ ڕووسیا ناکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی لە کیێڤ، ئەندری کۆستین ڕایگەیاند مۆسکۆ دەبێت بەرپرسیار بکرێت لەو کارانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامی داون.

کۆستین کە دەیەوێت دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی پێکبهێنێت، ڕایگەیاند دەیەوێت قەرەبوو بکرێتەوە ئەمەش دەبێت لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیاوە بەدەستبهێنرێت.

گوتیشی خەڵک لە سەرانسەری جیهان بەهۆی ئۆکرانیا ئازار دەچێژن "ئەوان گوێیان لە مووشەک نییە، نازانن بۆردومان چییە، نازانن کوشتن، دەستدرێژی و تاڵانکردن چییە."

گوتی لە کاتێکدا داواکاری گشتی هاوڕا بوو کە ئەوروپییەکان لە دوای لەشکرکێشییەکانی ڕووسیاوە خەرجی زیاتری خۆراک و سووتەمەنی هاوڵاتیانی ئۆکرانیا دابین دەکەن، بەڵام گوتی ئۆکرانییەکان "بە گیانیان قوربانی دەدەن."

کۆستین ئاماژە بە بەڵگەی ئەشکەنجەدان و کوشتنی بێ جیاوازی کرد "لە هەموو گوندێک و هەموو شارۆچکەیەکدا" کە بە شێوەیەکی کرداری دیارن، هەروەها بەڵگەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و منداڵانیش.

XS
SM
MD
LG