Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا


هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 8 ی مانگی یازدە بەڕێوەدەچێت کە ئەمەریکاییەکان بە میدتێرم " Midterm" ناودێری دەکەن. زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەدا و ئاستی جەماوەرێتی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەری گەورەی بەسەر ئەم هەڵبژاردنانەی نیوەی خولی سەرۆکایەتی دەبێت.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا ، جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ هەر 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵبژاردنیش دەکرێت بۆ 34 سیناتۆری ئەنجومەنی سینات کە لە 100 سیناتۆر پێکدێت، هەروەها هەڵبژاردنیش دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی فەرمانڕەوای 36 ویلایەت لە کۆی 50 ویلایەتەکەی ئەمەریکا. لە ئێستادا لەو 36 ویلایەتە فەرمانڕەوای 20 ویلایەتیان کۆمارین و 16 ویلایەتیان دیموکراتن.

بۆچی هەڵبژاردن بۆ تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، بەڵام تەنیا بۆ 34 ئەندامی ئەنجومەنی سینات دەکرێت؟

ماوەی خولی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، 2 ساڵە، بۆیە هەموو دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ هەر 435 ئەندامەکەی ئەو ئەنجومەنە دەکرێت. بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی سینات (سیناتۆرەکان)، ماوەی خولەکەیان 6 ساڵە و هەڵبژاردنەکانیان کراوەتە سێ خول، لە دوو خولدا هەڵبژاردن بۆ شوێنی 33 سیناتۆر ئەنجام دەدرێت و لە یەک خولدا بۆ 34 سیناتۆر.

بۆچی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی گرنگن؟

کۆنگرێسی ئەمەریکا کە لە هەردوو ئەنجومەنی نوینەران و سینات پێکدێت، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە حوکمڕانی وڵاتەکە وە زۆربەی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس ناکرێت، بۆیە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا زۆر گرنگە ئەندامانی پارتەکەی زۆرینە بن لە هەردوو ئەنجومەنەکە.
بۆ زیاتر زانین لەسەر سیستەم و مێژووی کۆنگرێسی ئەمەریکا کلیکی خوارەوە بکە.

XS
SM
MD
LG