Accessibility links

سەرۆک بایدن لە وتاری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی ئازادی بە ئێرانییەکان دەدات


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە بەڵێنی ئازادی ئێرانی بە ئێرانییەکان دا و گوتی خۆپیشاندەران کە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە کار دەکەن بەم زووانە لە ئازادکردنی خۆیان و بە دەستهێنانی ئازادی سەرکەوتوو دەبن.

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا لە کەمپەینێکی بەرفراواندا لە کالیفۆرنیا گوتی" نیگەران مەبن، ئێمە ئێران ئازاد دەکەین هەر زوو خۆپیشاندەران خۆیان ئازاد دەکەن." لە کاتێکدا دەیان خۆپیشاندەر لە دەرەوە گردبوونەوە و لافتەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێرانیان بەدەستەوە بوو.

بایدن درێژەی بە لێدوانەکانی نەدا و دەستنیشانی نەکرد کە چ ڕێگە و شوێنێکی زیاتر دەگرێتەبەر.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئامادە نەبوو لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات.

ئەو خۆپیشاندانانەی دوای مردنی ژینا ئەمینی لە 16ی مانگی نۆدا سەریان هەڵدا توڕەیی زۆرێک لە گەنجەکانی ئێرانی دەرخست لە بەرەنگاربوونەوەی سەرکردایەتی ئایینی و زاڵبوون بەسەر ئەو ترسەی کە دەنگی ئۆپۆزیسیۆنی کپ کردبوو لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979وە.

ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هەوڵ دەدات ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان دووربخاتەوە کە 45 ئەندامی هەیە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی مافی ژنان لەلایەن حکومەتەوە و سەرکوتکردنی دڕندانە دژی ناڕەزایەتییەکان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG