Accessibility links

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات 'هەنگاوی چارەنووسساز' لەبارەی ئێران بگرێتەبەر


ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد "ڕێوشوێنی چاره‌نووسساز" له‌ باره‌ی ئێران بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش دوای کوژرانی لانیکه‌م 8 خۆپیشانده‌ر لە ڕۆژانی چلەی ماته‌مینی ژینا ئەمینی لە ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممەدا‌ له‌ چوار پارێزگا.

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئێران دوای مردنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، کە بەهۆی پێشێلکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی تاران دەستبەسەرکرا و گیانی لەدەستدا.

هێبا مورایەف، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بەکارهێنانی بێباکانە و نایاسایی دەسەڵاتدارانی ئێران بە چەکی ئاگرین لە دژی خۆپیشاندەران، لەوانەش تەقەی ڕاستەوخۆ، جارێکی دیکە تێچووی زۆر دڵتەزێنانەی بێهەڵوێستی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات”. “پێویستە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستاوە ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بگرنەبەر و دەستبەجێ دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە ئێران ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەدەستدانی زیاتری گیانی مرۆڤەکان بکرێت."

ڕێکخراوی لێبوردن ڕایگەیاند کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران "بەکارهێنانی هێزی نایاساییان چڕتر کردەوە، لەنێویاندا تەقەی ڕاستەوخۆ و گازی فرمێسکڕێژ لە دژی خۆپیشاندەران، لە کاتێکدا بۆ چلەی ماتەمینی لە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و لوڕستان گردبوونەوە."

مۆڕایف گوتی، "ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بە ڕوونی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ڕوون بکاتەوە کە تاوانەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێ لێکۆڵینەوە و بێ سزا نابن، لە ڕێگەی دامەزراندنی میکانیزمێکی سەربەخۆی ڕاپۆرتکردن و لێپرسینەوە لەسەر ئێران."


XS
SM
MD
LG