Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند


ئاژانسی سپا (SPA)ی سعودیە ڕایگەیاند، عەرەبستانی سعودیە 400 ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی دەداتە ئۆكرانیا، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ڕۆژی هەینی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامداوە.

سپا ئاماژەی بەوەشکرد شازادەی جێنشین ئامادەیی شانشینەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی نێوەندگیری و پشتگیری لە هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانن گرژی و ئاڵۆزییەکان لە پەرەسەندی زیاتر کەم بکاتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG