Accessibility links

تورکیا و ڕووسیا کار لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی دابەشکردنی غاز دەکەن



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، توركیا و ڕووسیا دەسەڵاتی وزەی خۆیان ڕاسپاردووە، دەستبەجێ دەست بە كاری تەكنیكی بكەن لەسەر پێشنیازێكی ڕووسیا كە توركیا دەكاتە ناوەندێكی غاز بۆ ئەوروپا.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن بیرۆکەی هەناردەکردنی غازی زیاتری لە ڕێگەی بۆری غازی تورکستریمەوە بۆ تورکیا خستە سەر تورکیا، دوای ئەوەی گەیاندنی غاز بۆ ئەڵمانیا لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریمی دەریای باڵتیکەوە ڕاگیرا.

ئەردۆغان گوتی دەسەڵاتدارانی وزەی ڕووسیا و تورکیا پێکەوە کاردەکەن بۆ دیاریکردنی باشترین شوێن بۆ ناوەندێکی دابەشکردنی غاز، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێدەچێت ناوچەی تراکیای تورکیا کە هاوسنوورە لەگەڵ یۆنان و بولگاریا، باشترین شوێن بێت.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئێمە لەگەڵ پوتن ڕێنماییمان داوە بە وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی لایەنی ڕووسیا پێکەوە کار بکەن" ئەوان ئەم توێژینەوەیە ئەنجام دەدەن. لە هەر کوێیەک گونجاوترین شوێن بێت، هیوادارین ئەو ناوەندەی دابەشکردنە لەوێ دابمەزرێنین."

تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە بۆ پێداویستییەکانی وزە و گەشتیاری پشت بە ڕووسیا دەبەستێت، ڕەخنەی لە کردەوەکانی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا گرتووە بەڵام نەچووەتە پاڵ سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دژی ڕووسیا.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG