Accessibility links

پۆلیس: لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کارۆلینای باکوور 5 کەس کوژران لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە


پۆلیسی ویلایەتی کارۆلینای باکوور ڕایگەیاند، پێنج کەس لەلایەن تەقەکەرێکەوە کوژران، لە کاتێكدا بە درێژایی ڕێڕەوێکی پیادەڕەوی لە ناوەندی شاری پایتەختی کارۆلینای باکوور تەقەیان لێکرا.

ئەفسەرێکی پۆلیس لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە کوژران، پۆلیس تۆماتبارەکەی تەنها بە سپی پێست و نەوجەوان وەسف کرد.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر 9:37 خولەکی ئێوارە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە. ناسنامە و تەمەنی بڵاو نەکرایەوە. بەڵام یاسای کارۆلینای باکوور ئەو نەوجەوانە وەک کەسێک کە تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت ناوبرد.

تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 5ی ئێوارە ڕوویداوە. بە درێژایی ڕێگای سەوزی ڕووباری نیوس لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شار.

سەرۆکی شارەوانی ڕالی ماری-ئان باڵدوین گوتی "ئەفسەرانی چەندین دەزگای جێبەجێکردنی یاسا بە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکانیان داخست و دانیشتووانیان ئاگادار کردەوە کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە کاتێکدا بە دوای تەقەکەرەکەدا دەگەڕان."

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG