Accessibility links

خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری ئێران بەردەوامن


Iran
Iran

لە سەرتانسەری ئێران خۆپیشاندانەکان ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوام بوون سەرەرای ئەوەی کاربەدستانی ئێران بە تووندی ئەو خۆپیشاندانانە سەرکوتدەکەن کە بەهۆی کوژرانی مەهسا ئەمینی (ژینا) لە کاتی دەستبەسەری لەلایەن پۆلیسەوە دەستیپێکرد.
خۆپیشاندانەکان لە ١٧ی مانگی رابردووەوە دەستیان پێکرد لەو کاتەوەی تەرمی ژینای تەمەن 22 ساڵ لە شاری سەقز لە کودستانی ئێران بەخاکسپێرداو لەو دەمەشەوە بوون بە گەورەترین بەرهەڵستی و نارەزایەتی بەرامبەر بە ڕێبەرانی ئاینی ئێران. خۆپیشاندەران داوای نەمانی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی دەکەن. لە هەمانکاتیشدا ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بنکە لە نەرویج دەڵێت " بەلایەنی کەم ١٨٥ کەس کوژراون کە ١٩ کەسیان خوار تەمەنی ١٨ ساڵن و زۆرترین ژمارەی کوژراوەکان لە پارێزگای سیستان وبەلوچستانە."
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە بەندەر عەباس ناوەندی پارێزگای هۆرموزگانەوە بڵاوکراوەتەوە، نیشان دەدات کە کچانی قوتابخانەکان بە دروشمی "بێ شەرم، بێ شەرم" بەرپەرچی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەت دەدەنەوە.

سەرباری بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بازاڕی گەورەی تاران (بازاڕی کۆن) ڕۆژی شەممە لەلایەن دووکاندارەکانەوە داخراو مانیان گرت بۆ ناڕەزایی دەربڕین. ئەمەش فشارێکی زیاترە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدا وڵاتەکە لە قەیرانێکی ئابوری قوڵدایە.

کاربەدەستانی ئێران لە کاتێکدا نکوڵی لەوە دەکەن گولەیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنابێت، خۆپیشاندانەکان بە پیلانی "دوژمانی ئێران" ناودێر دەکەن. حکومەتی ئێران ئەمەریکا و جودابیرە چەکدارەکانی ئۆپزسیۆن و لایەنکانی تر تۆمەتبار دەکات بۆ خۆپیشاندانەکان و دەشڵێت بەلاینەی کەم 20 ئەندامی هێزە ئاسایشییەکان لە ناو کوژراوەکاندان.

XS
SM
MD
LG