Accessibility links

فەرەنسا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات ئێران بەجێ بهێڵن


فەرەنسا ڕۆژی هەینی داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد بە زووترین کات ئێران بەجێ بهێڵن و دەڵێت هاووڵاتیانی مەترسی گرتن و دەستبەسەرکردنیان لەسەرە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی نووسیویەتی"هەر هاووڵاتیەکی فەرەنسی کە بۆ سەردان یان گەشتکردن لە ئێرانە لەو پەڕی مەترسی دەستیگرکردن و زیندانیکردنی هەرەمەکی و دادگایی ناڕەوا دایە."


فەرەنسا ئەم هەفتەیە بە توندی سەرکۆنەی "کردەوە دیکتاتۆرییەکان" ی ئێران و بە بارمتەگرتنی دوو هاوڵاتی وڵاتەکەی کرد، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت بارمتەکان دان بەوەدا دەنێن کە کاری سیخوڕییان کردووە، ئەمەش لە میانەی چەندین هەفتەی نائارامییەکاندا لە ئێران کە تاران دەیەوێت بڵێت کاری دوژمنانەی بیانییە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشتر ڕۆژی هەینی داوای ئازادكردنی دوو هاووڵاتی بە ڕەگەز ئێرانی كردبوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG