سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی بەڕێوەبەری گشتی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژای ئۆکرانیا دەکات کە لەلایەن ڕووسیاوە دەستی بەسەرا گیراوە، و وتی دەستبەسەرکردنی ئەو هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایش.
کۆمپانیای سەر بە دەوڵەت کە بەرپرسە لە کارگەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕووسی ئیهۆر موراشۆڤی ڕۆژی هەینی دەستبەسەر کراوە، و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا ئەو هەنگاوەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ئاژانسەکە درەنگانی ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیوای دەربڕیوە کە بەڕێز موراشۆڤ بە سەلامەتی و بەپەلە بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی و بتوانێت دەست بە ئەرکە گرنگەکانی بکاتەوە لە کارگەکەدا."
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و داوای روونكردنەوەیان لەسەر دەستبەسەركردنی كاتی ناوبراو كردوە، كە بە وتەی خۆی "كاریگەری زۆر بەرچاوی" لەسەر ئەو و ستانداردەكانی سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی هەبووە.
ڕێکخراوی چاودێریی زاپۆریژا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گرۆسی لە مۆسکۆ و کیێڤ سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەیەکی پاراستن لە دەوروبەری کارگەی زاپۆریژا وتووێژ بکات.
دیمیترۆ کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە گرۆسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دڵنیای کردۆتەوە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە "هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دڵنیابوون لە ئازادکردنی بەڕێوەبەری ZNPP کە لەلایەن ڕووسیا ڕفێنراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز