Accessibility links

ئەردۆغان داوا لە پوتن دەکات گرژییەکان کەم بکاتەوە و گرێبەستی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا درێژ بکاتەوە


نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی لە ڕاگەیاندنێکدا فشاری خستە سەر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئۆکرانیا و داوای لە سەرۆکی ڕووسیا کرد ئەو ڕێککەوتنە درێژبکاتەوە کە پارێزگاری لە هەناردەی دانەوێڵەی دەریای ڕەش دەکات.

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بە پلانەکانی مۆسکۆ کرد بۆ لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکرانیا بە ڕووسیاوە کە تورکیا دژایەتی دەکات، هەروەها داوای لە پوتن کرد دەرفەتێکی دیکە بدات بە دانوستانەکانی ئاشتی، بەپێی خوێندنەوەی ئەنقەرە بۆ بانگەوازەکە.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی یازدەدا ڕێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و تورکیا نێوەندگیری دەکرێت و ڕێگە بە هەناردەکردنی دانەوێڵە و کەشتییەکانی ئۆکرانیا دەدات، کۆتایی پێبێت و دەتوانرێت بە پشتیوانی ڕووسیا و سێ لایەنەکەی دیکەی ڕێککەوتنەکە نوێ بکرێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG