Accessibility links

سەرەڕای گۆڕینەوەی دیلەکان شەڕ و پێکدادان لە ئۆکرانیا بەردەوامە


هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەدەوامن لە پێکدادان و بۆردومانی یەکتری کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم شەش کەس، لە کاتێکدا هەردوولا ڕەتیانکردەوە لەبەردانواندن بکەن بۆ هیچ ناوچەیەک سەرەڕای پاشەکشێ سەربازییەکانی ئەم دواییانەی مۆسکۆ و زیانەکانی سەر ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە داگیرکردوون، دوای نزیکەی حەوت مانگ لە شەڕ و پێکدادان.

بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە؛ بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا لە شاری زاپۆریژیا لە باشوری ئەو وڵاتە، کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. کاربەدەستانی شاری دۆنێتسک کە لەژێر کۆنترۆڵی جوداخوازەکاندایە ڕایانگەیاند؛ بەهۆی تۆپبارانەکانی ئۆکرانیاوە لانیکەم پێنج کەسی کوژراون.

بە نیشاندانی ئەوەی کە هیچ لایەنێک ئامادە نییە شەڕەکە هێواش بکاتەوە و یان شەڕەکە ڕابگرێت، بۆردومانەکان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە هەردوولا ئاڵوگۆڕێکی گەورەی زیندانیان کرد و دوو ڕۆژ دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا بانگهێشتی سەربازانی یەدەگی کرد بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی.

کیریلۆ تیمۆشینکۆ، جێگری نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ هۆتێلێک لە بەشی ناوەڕاستی شاری زاپۆریژیا بۆردومان کراوە و فریاگوزارەکان هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن کە لەناو داروپەردووی هۆتێلەکدا گیریان خواردووە.

ئۆلێکساندر ستاروخ پارێزگاری ناوچەی زاپۆریژیا ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا دامەزراوەی ژێرخانییان کردۆتە ئامانج و هەروەها زیانیان بە بیناکانی شوقەکانی نزیکی ئەوانەوە گەیاندووە. ناوچەکە یەکێکە لەو چوار شوێنەی کە مۆسکۆ پلانی بۆ داڕشتوون لە ڕۆژی هەینیەوە ڕیفراندۆمیان تیادا ئەنجام بدەن بۆئەوەی لەڕێی ئەو ڕیفراندۆمەوە بیانکەن بە بەشێک لە ڕووسیا، بەڵام شارەکە خۆی لە دەستی ئۆکرانیادایە.

تەنها چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر ئاستێکی بەرز زیندانییەکان ئاڵوگۆڕکران، ئەوە بوو 215 چەکداری ئۆکرانی و بیانی ئاڵوگۆڕیان پێکرا لەگەڵ 200 لەوانە بە یەک کەس ئاڵوگۆڕکرا کە هاوپەیمانیەکی نزیکی پوتن بوو. دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین پشتڕاستی ناکاتەوە کە ئایا تاکە هاوپەیمانی پوتن، ڤیکتۆر مێدڤێدچوک سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئۆکرانی لایەنگری ڕووسیا بەشێک بێت لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

لەنێو چەکدارە ئازادکراوەکاندا بەرگریکارانی ئۆکرانی کە لە کارگەی پۆڵاکەی ماریوپۆل لە ماوەی گەمارۆیەکی درێژخایەنی ڕووسیادا گیریان خواردبوو هاوکات 10 چەکداری بیانیش هەبوون کە پێنج لەوانە هاوڵاتی بەریتانی و دوو جەنگاوەری دێرینی سەربازی ئەمەریکا بوون کە شان بە شانی هێزەکانی ئۆکرانیا شەڕیان کردبوو دژی داگیرکاری ڕووسیا.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG