جیلیان کیگن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سکای نیوزی ڕاگەیاند؛ وتارەکەی ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا، پەرەسەندنێکی نیگەرانکەرە و دەبێت ئەو هەڕەشانەی کە کردوویەتی بە ڕژدی وەربگیرێن.
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی دا بە یەکەم داواکردنەوەی سەربازانی یەدەگی ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و هۆشداریدا بە ڕۆژئاوا کە ئەگەر بەردەوام بێت لەوەی کە ناوی نا "هەڕەشەی ئەتۆمی" ئەوا مۆسکۆ بە تێکرای هێزی جبەخانە فراوانەکەی وەڵام دەداتەوە.
پوتین لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ وڵاتەکەی گوتی: "ئەگەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەمان بخرێتە مەترسییەوە، ئەوا هەموو ئامرازێکی بەردەست بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی گەلەکەمان، ئەمە شتێکی چەواشەکاری نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد ڕووسیا "چەکی زۆری لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوە."
کیگنن گوتیشی "بە ڕوونی ئەوە شتێکە کە پێویستە زۆر بە ڕژدی وەریبگرین، بە ئاشکرا ئەمە تاوسەندنی دۆخەکەیە."
لە چاوپێکەوتنێکی جیادا بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند "ئەمە بابەتێکی ترسناکە، هەڕەشەیەکی ڕژدە، بەڵام هەڕەشەیەکە کە پێشتر کراوە."
پوتن دووپاتیکردەوە کە ئامانجی خۆی "ئازادکردنی" دڵی پیشەسازی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە و زۆربەی خەڵکی ناوچەکە نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە ناوی ناوە "یۆکی واتە بندەستی" کە مەبەستی ئۆکرانیایە.
کیگن گوتیشی "ئەم وتارە گشتییە بە ڕوونی زیاتر بریتی بوو لە درۆکانی پوتن، دووبارە نووسینەوەی مێژوو بوو."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز