Accessibility links

سەرباری تاوسەندنی ناڕەزاییەکان لە ئێران سەرۆکی فەرەنسا و ئێران لەسەر پرسی ڕێکەوتنی ناوکی کۆدەبنەوە


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی وتووێژی کرد و ڕایگەیاند هیواخوازە بتوانن "هەموو بابەتەکان تاوتوێ بکەن".

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌ئیسییه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا له‌ دوای دەستبەکاربوونی لە ساڵی ڕابردووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەقبەستوویی تەواوەتی بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 و هاوکاتی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، کە هەفتەی ڕابردوو لە تاران لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئیرشاد (پۆلیسی ڕێنوێنی ئاینی) بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسای توندی حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەر کرا و کەوتە دۆخی بێهۆشی و دواتر گیانی لەدەستدا.

فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ پێشنیازێکی باشتر بۆ ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا نامێنێت و لە ئێستاشدا بڕیارێکە لە ئەستۆی تارانە. جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە هەماهەنگی دانوستانەکان دەکات، ڕایگەیاندووە کە چانسی پێشکەوتن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێندە نییە.

چەند مانگێکە لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر چەند پرسێک ڕاگیراوە، لەوانە پێداگری تاران لە کاتێکدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (IAEA) لێکۆڵینەوەیەک لە شوێنەواری یۆرانیۆم لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراودا دۆزراوەتەوە بەرلەوەی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەکە دابخات، هەروەها زامنکردنی گەرەنتییەکی ئەمەریکا بۆ ئێران کە واشنتۆن جارێکی تر لە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نەکشێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG