Accessibility links

ئەمەریکا داوای لێپێچینەوە لە مردنی ژینا ئەمینی دەکات دوای دەستگیرکردنی بەهۆی سەرپۆشی 'زۆرەملێ 'وە


وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا دەیەوێت لێپێچینەوە لە گیان لەدەستدانی ژنێکی گەنجی ئێرانی بکات، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە تاران بەهۆی پۆشینی سەرپۆشی زۆرەملێ دەستگیرکرابوو.

بەرپرسەکە گوتی "مردنی مەهسا ئەمینی دوای ئەو برینانەی کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە تووشی بووە بەهۆی پۆشینی حیجابی زۆرەملێ، سووکایەتییەکی ترسناک و گەورەیە بە مافەکانی مرۆڤ." گوتیشی " دڵمان لای خێزان و ئازیزانی مەهسایە."

ئەو بەرپرسە دەڵێت "پێویستە ژنان لە ئێران مافی ئەوەیان هەبێت ئەو جلوبەرگانە بپۆشن کە خۆیان دەیانەوێت، دوور لە توندوتیژی یان هەراسانکردن. ئێران دەبێت کۆتایی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت بۆ مومارەسەکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکانیان." گوتیشی "دەبێت لێپرسینەوە لە مردنی مەهسا بکرێت."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG