Accessibility links

زێلێنسکی ڕووسیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕووسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا تۆمەتبار کرد و گوتی هێشتا زووە بڵێین شەڕەکە دەگۆڕێت سەرەڕای دەستکەوتی خێرای هێزەکانی لەم مانگەدا بۆ ئازادکردنەوەی چەندین ناوچە.

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دەرئەنجامی شەڕی رووسیا کە ئێستا لە حەوتەمین مانگیدایە، پەیوەستە بە گەیاندنی خێرای چەکی بیانی بۆ وڵاتەکەی.

ئەو دۆخی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی باکوری ڕۆژهەڵات بەراورد کرد " زنجیرە تاوانە خوێناوییەکەی دوای بوچا"، شارۆچکەیەک لە نزیک کیێڤ کە هێزەکانی ڕووسیا تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جەنگ لە قۆناغی یەکەمی جەنگەکەدا. بەڵام مۆسکۆ ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

زێلێنسکی ڕاشیگەیاند "تا ئەمڕۆ 450 کەسی کوژراو هەن، بە کۆمەڵ نێژراون ( لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ). بەڵام ژمارەیەکی دیکەی قوربانییەکان بوونیان هەیە، کە بریتین لە ناشتنی جیاجیای خەڵکێکی زۆر. کەسانێک کە ئەشکەنجەدراون، هەروەها ناشتنی بە کۆمەڵی تەواوی خێزانەکان لە هەندێک ناوچەدا."

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بەڵگەی تاوانی جەنگ هەیە؛ ڕایگەیاند "هەموو ئەمانە لەوێن، هەندێک بەڵگە هەیە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجام دەدرێن، لەلایەن لێکۆڵەرەوە ئۆکرانی و نێودەوڵەتیەکانەوە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی جیهان دان بەم کارەساتەدا بنێت."

کرێملین دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکەی بۆ لێدوان نەدایەوە لەسەر لێدوانە نوێیەکەی زێلێنسکی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG