Accessibility links

جەنەڕاڵیکی لەشکری ئەمەریکا: پوتن ناتوانێت ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا بپێکێت


بەرپرسی هەواڵگری پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، شکستەکانی ڕووسیا و دابیکردنی سەرچاوەکان بۆ ئۆکرانیا دەریدەخات کە هێزەکانی ڕووسیا بێ توانان لە گەیشتن بە ئامانجە سەرەتاییەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لە ئێستادا لە ئارادایە.

جەنەڕاڵ سکات بێریر بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەرگری لە کۆنفرانسی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی لە دەرەوەی واشنتۆن ڕایگەیاند "ئێمە لە ئێستادا دەگەینە خاڵێک کە پێموایە دەبێت پوتن بەسەر ئامانجەکانیدا بچێتەوە سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە؛ ئایا ئامانجەکانی چین، چونکە "لە ئێستادا زۆر ڕوونە کە ئەو ناتوانێت ئەو کارە بکات کە لە سەرەتادا بەنیاز بوو بیکات."

پوتن لە مانگی 2 ی ئەمساڵدا هێرشە سەربازەکانی بۆ ئۆکرانیای دراوسێ دەستپێکرد، بەرپرسان دەڵێن ئامانجی لابردنی حکومەتی ئۆکرانیا بووە کە دۆستی ڕۆژئاوایە. هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەکەدا توانیان شکست بە هێزەکانی ڕووسیا بهێنن لە پێگەکانیان لە دەوروبەری پایتەختی ئۆکرانیا. هاوکات ڕووسیاش هەفتەی ڕابردوو پاشەکشەیەکی گەورەی دیکەی کرد، کاتێک هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا سەربازەکانی ڕووسیای ناچارکرد لە ناوچەیەکی بەرفراوانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پاشەکشێ بکەن.

جەنەڕاڵ سکات بێریر بە ئاماژەدان بە دوودڵی پوتن کە تا ئێستا لە کۆکردنەوەی هێزە مرۆییەکانی ڕووسیا دایە بە تەواوەتی بۆ ئەوەی هێزی مرۆیی زیاتر ڕەوانەی شەڕەکە بکەن؛ ڕایگەیاند "ڕووسەکان پلانیان بۆ داگیرکاری داناوە، مەرج نییە لەشکرکێشی بێت، ئەمەش بووەهۆی پاشەکشێ."

سەرۆک جۆو بایدن و بەرپرسانی دیکەی ئیدارەی ئەو وڵاتە ئاگاداری ئەوە بوون کە دوایین پاشەکشێی ڕووسیا بە سەرکەوتنی ئۆکرانیا یان خاڵی وەرچەرخان لە جەنگەکەدا ناو نەبەن و شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن لەوەی کە مەحاڵە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێت کە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.

جەنەڕاڵ سکات بێریر سەبارەت بە پوتن دەڵێت "ئەو دەگاتە خاڵێکی بڕیاردان، ئەو بڕیارە چی دەبێت ئێمە نازانین. بەڵام ئەوە تا ڕادەیەکی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم شەڕە تا چەند بەردەوام دەبێت."


XS
SM
MD
LG