نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی گوتی ئۆکرانیا دەبێت شەڕی دژ بە ڕووسیا بباتەوە و ڕووسیاش بەرپرسیار بکرێت لەو جەنگە.
پیلۆسی لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت (جی 7) لە بەرلین قسەی کرد و بڕیارە لە کۆتایی هەفتەدا گەشت بۆ ئەرمەنستان بکات لە کاتێکدا شەڕێکی دیکەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر خاکی هەرێمی ناگۆرنۆ-کاراباخ سەرهەڵدەدات.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز