بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی حورییەت كە لایەنگری حكومەتی توركیایە، ڕۆژی هەینی بڵاویكردەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا خواستی خۆی دەربڕیبوو بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ئەگەر سەرۆکی سوریا بەشداری كۆبوونەوە لوتكەیەکەی کردبایە كە لە ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو. بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەسەد بەشداری کۆبوونەوە لوتکەییەکەی نەکردووە.
ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەوە هات کە چوار سەرچاوە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە بەرپرسی هەواڵگری تورکیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین دیداریان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەیان لە دیمەشق ئەنجامداوە، ئەمەش نیشانەی هەوڵەکانی ڕووسیایە بۆ هاندانی هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە کە هەردوو لا دژبەری یەکترین لە شەڕی سوریادا.
عەبدولقادر سەلڤی، نوسەری ستوونی حورییەت بڵاویکردەوە، ئەردۆغان ئەو لێدوانانەی لەبارەی ئەسەدەوە لە کۆبوونەوەی پارتەکەی پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداردا داوە کە ڕۆژی دووشەممە لە پشت دەرگای داخراوەکانەوە بەڕێوەچووە.
ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی پارتەكەدا لە زاری سەلڤیەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوتویەتی "خۆزگە ئەسەد دەهات بۆ ئۆزبەكستان، قسەم لەگەڵ دەكرد، بەڵام ناتوانێت بێتە ئەوێ".
ئهردۆغان دهڵێت "بۆ پاراستنی دهسهڵاتی خۆی، لهگهڵ یاخیبوواندا چووهتە شهڕ، ئهو پاراستنی دهسهڵاتی خۆی ههڵبژارد. بیری لهوه كردهوه ئهو ناوچانهی کە كۆنتڕۆڵی دهكات بیانپارێزێت. بهڵام نهیتوانی ناوچه بەرفراوانەکان بپارێزێت".
هەر جۆرە ئاساییکردنەوەیەک لە نێوان ئانکەرە و دیمەشقدا، شەڕی دە ساڵەی سوریا لە کڵێشە دەکاتەوە.
پشتیوانی تورکیا بۆ بەردەوامبوونی شەڕی یاخیبووانی سوریا لە دوایین پێگەی گەورەی خاکی خۆیان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە زۆر گرنگ بووە، دوای ئەوەی ئەسەد بە یارمەتی ڕووسیا و ئێران شکستی بە یاخیبوونەکان هێنا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز