Accessibility links

سیناتۆرێکی کۆماری پڕۆژە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە سەرانسەری ئەمەریکا پێشکەش دەکات


لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کرد و داوای قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە سەرانسەری وڵاتدا دەکات.

لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە لەباربردنی منداڵ لە دوای 15 هەفتەی دووگیانی قەدەغە دەکات، جگە لە حاڵەتەکانی دەستدرێژ سێکسی، پەیوەندی خزمایەتی یان مەترسی لەسەر تەندروستی جەستەیی دایکەکە. پێشکەشکردنی ئەم پرۆژە یاسایە هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە ئەمەریکا.

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پڕۆژە یاسا پێشنیارکراوەکە بۆ ڕۆژنامەکان قسەیان کرد. نوێنەری کالیفۆرنیا پیت ئاگیولار گوتی زۆرینەی ئەمەریکاییەکان پشتگیری لەو جۆرە یاسا توندڕەوانە ناکەن.

گوتیشی بەشێکی زۆری ئەم ئەندامانە پشتگیری لەم سیاسەتە توندڕەوانە دەکەن کە لەگەڵ ئاستی خەڵکی ئەمەریکادا ناگونجێت لەمەڕ تەندروستی ژنان و مافی لەباربردن دەستڕاگەیشتنی ژنان بۆ لەباربردنی سەلامەت و لەسەر سەلامەتی چەکیش."

لە هەمان کاتدا کاترن کلارکی دیموکراتی نوێنەری کناریکت نیگەرانی لەمەڕ مافەکانی ژنان دەربڕی.

XS
SM
MD
LG