Accessibility links

تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر هێرشە تیرۆریستییەکانی یازدەی سێپتێمبەردا


ڕۆژی یەکشەممە ساڵیادی هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11 ی سێپتێمبەر بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کاتێک تیرۆرستان چوار فڕۆکەی بازرگانیان ڕفاند و بەو فڕۆکانە هێرشیان کردە سەر نێوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک، پەنتاگۆن و کێڵگەیەکی پێنسلڤانیا.

هەموو دیمەنە ترسناکەکانی 11 ی مانگی نۆی 2001 کە ئێستاش هەندێک کەس پێوەی دەناڵێنن لە ماوەی کەمتر لە 102 خولەک ڕوویاندا. لەو ڕۆژەدا 2 هەزار و 996 کەس گیانیان لە دەستدا و ئەو ڕووداوە خراپترین هێرشی تیرۆرستی بوو لە مێژووی هاوچەرخی ئەمەریکادا.

* کاتژمێر حەوت و 59 خولەکی بەیانی چوار فڕۆکەکەی کە ڕفێنەرەکانی تێدابوون هەستان.

*هەشت و 46 خولەک یەکەم فڕۆکەی ڕفێندراو خۆی کێشا بە باڵەخانەی باکووری نێوەندی بازرگانی جیهانی لە نێویۆرک.

*هەشت و 59 خولەک پۆلیس فەرمانی چۆڵکردنی هەردوو باڵەخانەکەی دا.

* نۆو 3 خولەک فڕۆکەی دووهەم خۆی کێشا بە باڵەخانەکەی باشوری نێوەندی بازرگانی جیهانی.

* نۆ و 5 خولەک بە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا جۆرج بوش ڕاگەیەندرا کە ئەمەریکا کەوتووەتە ژێر هێرشی تیرۆرستان. لەو کاتەدا سەرۆک لە خوێندنگایەکی سەرەتایی بوو لە فلۆریدا.

*کاتژمێر 9 و 37 خولەک فڕۆکەی سێهەم خۆی کێشا بە بەشێکی باڵەخانەی پەنتاگۆندا.

*نۆو 42 خولەک دەزگای هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا هەموو فڕۆکەکانیان بە ئاسمانی ئەمەریکاوە نیشاندەوە.

*نۆ و 45 خولەک کۆشکی سپی و کۆنگرێس چۆڵ کران.

*کاتژمێر 59 خولەک باڵەخانەی باشوور لە نێوەندی بازرگانی جیهانی ڕووخا.

*دە و 3 خولەک فڕۆکەی چوارهەمی ڕفێندرا و لە کێڵگەیەکی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە پاش ئەوەی سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە و کارمەندەکان ڕووبەڕووی ڕفێنەرەکان بوونەوە.

*کاتژمێر دە و 28 خولەکیش باڵەخانەکەی باکووری نێوەندی بازرگانی جیهانی ڕووخا.

XS
SM
MD
LG