ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سزای بەسەر وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئێران و وەزیرەکەیدا سەپاند و تۆمەتباری کردن بەوەی کە پەیوەندیان بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی مانگی حەوتەوە هەبووە بۆ سەر ئەلبانیا و سەرقاڵی چالاکی ئەلیکترۆنی بوون لە دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.
ئهم ههنگاوه دوای ئهوه دێت كه ئهلبانیا ڕۆژی چوارشهممه پهیوهندییه دیپلۆماسیهكانی لهگهڵ ئێران پچڕاند دوای هێرشێكی ئهلكترۆنی له مانگی حەوتدا بۆ سەر ئهم وڵاته كه تۆمەتەکەی خستە ئەستۆی ئێران و فهرمانی كرد له ماوهی 24 كاتژمێردا دیپلۆماتكاران و كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئێران جێبهێڵن.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئێران سەرپەرشتی ژمارەیەک تۆڕی کاریگەری ئینتەرنێت دەکات کە تایبەتمەندن لە بواری مەترسی ئەلیکترۆنیدا، وەک ئەو تۆڕانەی تێوەگلاون لە دۆسێی سیخوڕایەتیکردنی ئەلیکترۆنی و هێرشەکانی دەکرێنە سەر تۆڕەکانی کۆمپیوتەر لە جیهاندا لە پێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ حکومەتی ئێران.
مایکرۆسۆفت کە تیمەکەی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەر بوون لە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوەدا، گوتی ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکەی ئێران کۆمەڵێک تەکنیکی سیخوڕی دیجیتاڵی و ماڵوێری سڕینەوەی داتاکان و ئۆپەراسیۆنی زانیاریی ئۆنلاینی لە خۆگرتووە. توێژەرەوان دەڵێن ئامانجی هاککەرەکان وادەردەکەوێت شەرمەزارکردنی بەرپرسانی حکومەتی ئەلبانیا بووبێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز