Accessibility links

بەڕیتانیا لۆمەی ئێران دەکات لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییە " بێباکەکەی " دژی ئەلبانیا


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی

بەڕیتانیا دەڵێت ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنی وڵاتەکە جەختیان لەوە کردۆتەوە دڵنیان لەوەی لایەنەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە " بەرپرسن لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر بە حکومەتی ئەلبانیا لە مانگی حەوتدا."

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی گوتی " کردەوە بێباکەکانی ئێران پشتگوێخستنێکی ئاشکرای گەلی ئەلبانیای دەرخست، کە بە توندی توانای گەلی ئەلبانیای بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکان سنووردار کرد."

کلێڤەرلی گوتی " بەڕیتانیا پشتیوانی هاوبەشە هاوپەیمانە بەنرخەکەمان دەکات لە ناتۆ. دەچینە پاڵ ئەلبانیا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانمانەوە بۆ ئاشکراکردنی کردەوە ناپەسەندەکانی ئێران."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG