Accessibility links

لە کۆشکی سپی پەردە لەسەر وێنەی فەرمی باراک ئۆباما و میشێل ئۆباما لا دەدرێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و خانمی یەکەم جیل بایدن پێشوازییان لە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو و میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی پێشوو کرد بۆ کۆشکی سپی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر پۆرترەیتە فەرمییەکانی ئۆباما.

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا ئێوارەی چوارشەممە لە کۆشکی سپی سەرۆک جۆو بایدن سەرۆکی پێشوو باراک ئۆبامای بە یەکێک لە سەرۆکە هەرە کاریگەرەکان لە مێژووی ئەمەریکادا ناودێرکرد.

ئۆباماش بە ڕێزەوە وەڵامی دایەوە و گوتی ئەمەریکا خۆشبەختە کە سەرۆکێکی وەکو بایدنی هەیە و سوپاسی ڕەوشتی بەرز و بەهێزی سەرۆکی کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا مشێل ئۆباما وتارێکی بەهێزی پێشکەش کرد کە تیایدا تیشکی خستە سەر چیرۆکی خۆی وەکو کچێکی ڕەشپێست کە لە کۆمەڵگەیەکی کارکەر و زەحمەتکێشی شیکاگۆوە، بوو بە یەکەم خانمی یەکەمی ڕەشپێست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕۆژە پەیوەندی بە خۆی و هاوسەرەکەی یان خودی پۆرترێتەکانەوە نییە. بەڵکو ئەمە پەیوەندی بە بەهاکانی ئەمەریکاوە هەیە. وێنەکەی مشێل ئۆباما لەلایەن هونەرمەند شارۆن سپرەنگ کێشراوە و ئەوەی باراک ئۆباماش کاری هونەرمەند ڕابەرت مککرودییە کە ناوسراوە بە وێنەکانی بۆ دلای لاما و نێڵسن ماندێلا.

XS
SM
MD
LG