Accessibility links

هێزە ئەمنیەکان دەست بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەڵەبجە دەگرن


لەبەرامبەر نادادپەروەری لە پرۆسەی دامەزراندنی 130 کەس لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆبەخشانی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ یەک شەمە 4-9-2022 لە کای ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەسەر کەبوپەلی ڕۆژنامەوانی ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن گرت، و ڕێگریشیان لە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە کرد، ئەمەش کاردانەوەی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی دادکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لێکەوتەوە

ئەم هەڵوێستەش کاردانەوەی جیاوازی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی داکۆکیردن لە مافەکانی ڕۆژنامەنوسان لێکەوتەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانی هێنایە بەڕێوبەرایەتیەکە. حەسەن محمد ئەمین سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی پێشەلکاریەکانیان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان کرد .

هاودین عەبداللە نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" تا ئێستا وەڵامێکی ئەوتۆمان پێنەدراوەتەوە، و بە گرنگیەوە لە ڕووماڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڕوانن".

پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی نوسیگەی هەڵەبجەی پەرلەمانەوە، هاتنە ناو خۆپیشاندەرانی تەندروستیەوە و دوای کۆبوونەوەیەکی زیاتر لە 4 کاتژمێری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند لیژنەی تەندروستی پەرلەمان دەبێت بێتە سەر هێڵ و وەزارەتی تەندروستی سیستەمێکی دادپەروەرانە بگیرێتەبەر.

عومەر گوڵپی ڕایگەیاند" دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان لە گرفتەکە ئاگادار کردوەتەوە تا بە پرۆسەکەدا پێداچوونەوە بکرێت "

ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە مانگی 10ساڵی 2020 فەرمانی هەموو خۆبەخشان هەڵوەشاوەتەوە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕنادا، و ئەوانەی بەدەمانەوە هاتن ، ئێمە لە پرۆسەکەدا ناومان داناون، ئێمەش باوڕمان بە تێبینەکان هەیە و لینکێکی سکاڵا دانراوە، چاوەڕێی گۆڕانکاری لە لیستەکەدا دەکەین".

بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەبکەن، بەڵام لیژنەکە سەردانەکەیان دواخست ، بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمریکا بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لە ئیدارەی هەڵەبجە و وەزارەتی تەندروستی بکرێت و ڕۆژی سێشەمە لیژنەکە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:28 0:00

XS
SM
MD
LG