Accessibility links

ئیسرائیل چاوی لەسەر ئێرانە و چوار فڕۆکەی جۆری بۆینگ بە بڕی 927 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکا دەکڕێت


حکومەتی ئیسرائیل و بەڵێندەری بەرگری ئەمەریکا چوار فرۆکەی گەورەی دابینکردنی سووتەمەنی جۆری بۆینگی کۆمپانیای (BA.N) KC-46A بۆ هێزی ئاسمانی دەکڕێت، حکومەتی ئیسرائیل و بەڵێندەری بەرگری ئەمریکا گرێبەستێکی 927 ملیۆن دۆلار واژۆ دەکەن کە پێشبینی دەکرێت یەکەم فڕۆکە لە ساڵی 2025 دا بگاتە ئیسرائیل.

ئەو فڕۆکانە جێگەی ئەو فڕۆکەی بۆینگ 707 نە دەگرنەوە کە دەیان ساڵە چەندبارە بەکارهێنراون و ئێستا ئیسرائیل بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسماندا بەکاریان دەهێنێت ڕەنگە یارمەتی بدات بۆ ئاماژەدان بە ئەگەری هێرشێکی درێژخایەن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بێنی گانتز، سوپاسی پنتاگۆنی کرد بە پەسەندکردنی خێرای کڕینی فڕۆکەی KC-46A و گوتیشی فڕۆکەکانی دابینکردنی سوتەمنی "دەبێتە هۆی ئەوەی کە IDF هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بتوانێت ڕووبەڕووی هەر ئاستەنگێکی ئەمنی ببێتەوە لە ئێستا و لە داهاتوودا."

لە ساڵی 2020 دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی ئەگەری تا هەشت فڕۆکەی دابینکردنی سوتەمەنی جۆری بۆینگ و ئامێرە پەیوەندیدارەکان بە ئیسرائیل بە تێچووی کۆی گشتی بە 2.4 ملیار دۆلار. ئیسرائیل داوای خێراکردنی خشتەی گەیاندنەکانی کردووە ئەگەر بتوانرێت.

ئیسرائیل لە ساڵی 2018 دا پێشوازی لە کشانەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کرد لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێرانی ساڵی 2015 کە ئیسرائیل پێیوایە ئەم هەنگاوانە بەس نین بۆ ئەوەی ببێتە بەربەست لەبەردەم دابینکردنی ئامرازەکانی دروستکردنی بۆمب لای دوژمنە سەرەکییەکەی کە ئێرانە.

لەگەڵ هەوڵدانی بەرێوەبەرایەتی ئێستای ئەمەریکا و زلهێزەکانی دیکەی جیهان بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەنگە لە کۆتاییدا پەنا بۆ کردەوەی پێشوەختە ببات.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانی سه‌ربه‌خۆ پێیانوایه‌ شوێنه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران زۆر دوورن و پەرشوبڵاوه‌ و لەژێر سیستمی به‌رگریدان‌ کە ئەستەم دەبێت ئیسرائیل بتوانێت بەردەوام زیانیان پێبگه‌یه‌نێت.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل (IAF) تەمەنی فرۆکەکانی دابینکردنی سوتەمەنی جۆری بۆینگ 707 بە زیاتر لە 45 ساڵ وەسف دەکات، کە پارچە یەدەکەکانیان کەمن.

گۆڤاری IAF لە وتارێکی مانگی 3 ی ساڵی 2021دا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەی KC-46As دەتوانێت نزیکەی 30% سووتەمەنی زیاتر هەڵبگرێت لەکاتێکدا 30% کەمتر بەکاردەهێنێت. لە زاری بەرپرسێکی باڵای IAF ەوە هاتووە، "ئەمە وادەکات کە بتوانین مەودای فڕینەکانمان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەینەوە."

دەشڵێت "هەروەها ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت سووتەمەنی لە فڕۆکەکانی تردا پڕ بکاتەوە لە هەمان کاتدا لەلایەن KC-46ی ترەوە سووتەمەنی پێدەدرێت، توانایەک کە (فڕۆکەی سووتەمەنی بۆینگ 707) نییەتی. ئەمە لە ڕووی تیۆریەوە مەودای فڕینی خۆی تا بێکۆتایی درێژ دەکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG