وەزیری بەرگری تاڵیبان بە وەکالەت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند پاکستان ڕێگەی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا داوە کە سنوری ئاسمانی ئەوان بەکاربهێنن بۆ چوونە ناو ئەفغانستانەوە، دوابەدوای ئەوەی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە کابول ئەنجامدا، پاکستان تۆمەتبار کرا بوو بە هاوکاریکردنی ئەمەریکا بەڵام لەم دواییانەدا پاکستان ڕەتیکردبۆوە.
مەلا محەممەد یەعقووب وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کابوڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە رێگەی پاکستانەوە چوونەتە ناو ئەفغانستانەوە.
وتیشی "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لەڕێگەی پاكستانەوە بۆ ئەفغانستان چوونەتە ژوورەوە، ئەوان ئاسمانی پاكستان بەكاردەهێنن، داوا لەپاكستان دەكەین، ئاسمانی خۆتان لەدژی ئێمە بەكارمەهێنن."
وهزارهتی دهرهوهی پاکستان دهستبهجێ وهڵامی داوای لێدوانی نهدایهوه.
دەسەڵاتدارانی پاکستان رەتیدەکەنەوە دەستیان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا هەبووبێت یان پێشوەختە ئاگاداری ئەوە بووبێت لەسەر هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە ئەمەریکا رایگەیاند لە مانگی 7 ی رابردوودا لە کابوڵ ئەنجامیداوە و بەهۆیەوە ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە کوژراوە.
ئەم قسانەی یەعقوب لەوانەیە گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی لێبکەوێتەوە لە کاتێکدا بزوتنەوەی تالیبان نێوەندگیری دەکات لە دانوستانەکانی نێوان پاکستان و گروپێکی چەکداری تاڵیبانی پاکستان. هەروەها ئەفغانستان زۆر پشت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ پاکستان دا دەبەستێت لە کاتێکدا ئەو وڵاتە تووشی قەیرانی ئابوری بووەتەوە.
بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشی ئاسمانی مانگی 7 دا دەکەن و تا ئێستا تەرمی سەرکردەکەی ئەلقاعیدەیان نەدۆزیوەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز