Accessibility links

سزادانی خانمە گۆرانیبێژێکی تورکیا ڕەخنەی توندی لێدەکەوێتەوە


بەهۆی حوکمدانی ئەستێرەیەکی گۆرانی و موزیکی پاپی تورکیا لەسەر قسەیەکی گاڵتەجاڕانەی سەبارەت بە قوتابخانە ئاینییەکان، حکومەتی وڵاتەکە ڕووبەڕووی وەڵامی توندی ڕەخنەگران بۆوە کە دەڵێن حکومەت مەیلی سزادانی ئەو کەسانەیان هەیە کە دژایەتی بۆچوونە کۆنەپەرستەکانیان دەکەن.

گۆرانیبێژی پاپ گوڵشەن ڕۆژی پێنجشەممە زیندانی کرا تا دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی هاندانی ڕق و کینە، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکرابۆوە و لە لێدوانێکدا کە لە مانگی 4 دا لەسەر شانۆ کردبووی لەلایەن دەزگایەکی میدیایی لایەنگری حکومەتەوە پەخشکرا.

گوڵشەن لە ڤیدیۆکەدا بە شێوەیەکی گاڵتەجارانە دەڵێت "پێشتر لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئیمام خەتیب خوێندوویەتی. لێرەوە لادانەکانی سەرچاوە دەگرێت".

سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانە کە ئەو پارتە ڕەگ و ڕیشەی ئیسلامیە و ئەو بۆ یەکەمجار نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر هاتە سەر دەسەڵات، خۆی لە یەکێک لە یەکەم قوتابخانەکانی ئیمام خەتیب لە وڵاتەکەدا خوێندوویەتی، کە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ پەروەردەکردنی گەنجان بۆ ئەوەی ببنە ئیمام و بانگخواز دامەزراوە.

ڕۆژنامەی سەباح کە ڕۆژنامەیەکی لایەنگری حکومەتە، ڕۆژی چوارشەممە ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێشتر گوڵشەن ڕەخنەی زۆری گرتووە بەهۆی "ئەو کردارانەی لەسەر شانۆ نمایشی کردووە، جلی زۆر کورت و ئاڵای هاوڕەگەزخوازانی بەرزکردووەتەوە".

چەند وەزیرێک کاردانەوەیان بەرامبەر بە قسەکانی گوڵشەن لە تویتەر نیشانداوە و بەکیر بۆزداغ وەزیری داد سەرکۆنەی ئەو قسانەی کرد کە بە "سەرەتایی" و "عەقڵیەتێکی کۆن" ناوی برد.

نووسیویەتی "هاندانی بەشێکی کۆمەڵگا بەرەو بەشێکی دیکە بە بەکارهێنانی زمانی بێزارکەر و ڕقاوی و جیاکاری لە ژێر پەردەی هونەرمەندبووندا گەورەترین بێڕێزییە بەرامبەر بە هونەر".

ڕۆژی پێنجشەممە گوڵشەن داوای لێبوردنی لە هەر کەسێک کرد کە لە لێدوانەکانی ئەو توڕەی کردبێت و گوتی لەلایەن هەندێک کەسەوە خراپ سودی لێوەرگیراوە کە خوازیارن کۆمەڵگا دووچاری جەمسەرگیری بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG