Accessibility links

پیاوێکی سوری بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل لە سوریا لە بەرلین دادگایی دەکرێت


پیاوێک لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی فڕێدانی نارنجۆک بۆ سەر کۆمەڵێک خەڵکی سیڤیل 8 ساڵ لەمەوبەر لە سوریا دادگایی دەکرێت کە بەو هۆیەوە لانیکەم حەوت کەس کوژراون.

تۆمەتبارەکە کە تەنها بە هۆکاری تایبەتی خۆی بە "موەفەق ئەل د" ناساندووە، ڕۆژی پێنجشەممە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ، حەوت تۆمەتی کوشتن، سێ تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن و سێ تۆمەتی ئەشکەنجەدانی جەستەی مەترسیدار، لە بەردەم دادگایەکی هەرێمی لە بەرلین ئامادە بوو.

داواکارانی گشتی فیدراڵی دەڵێن ئەو سورییە تەمەن 55 ساڵە لە ناوچەی یەرمووکی دیمەشق کە دانیشتووانێکی زۆری پەنابەرانی فەلەستینی تێدایە، چەکی جۆری ئاڕ پی جی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کردووە کە بۆ وەرگرتنی یارمەتی خۆراک لە ڕیزدا وەستابوون.

جگە لەوەش لە ساڵی 2014 لە هێرشێکی دیکەیدا لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵانی تێدا بوو.

گوایە گومانلێکراوەکە ئەندامی بزووتنەوەی فەلەستینی ئازاد بووە و ئەندامی پێشووی بزووتنەوەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستین بووە لە نێوان ساڵانی 2013 و 2015دا، گروپەکان بەناوی حکومەتی سوریاوە دەستیان بەسەر کامپی پەنابەرانی یارموکدا گرتەوە.

داواکارانی گشتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تۆمەتبارەکە بە دوای تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی برازاکەیدا بووە کە لە کاتی شەڕێکی چەکداریدا کوژراوە و ئەندامانی گروپی یاخیبووانی سوپای ئازادی سوریای تێدابوون.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG