دوای چەند هەفتەیەک لە وشکەساڵی لە سەرانسەری ئەوروپا ئاستی ئاو لە ڕووبار و دەریاچەکاندا دابەزیوە بۆ ئاستێک کە کەم کەس دەتوانێت لەبیری بکات، ئەمەش گەنجینەی لەمێژینەی ژێرئاوکەوتووی ئاشکرا کردووە.
ئەو کەشتیانە لەنێو ئەو سەدان کەشتیانەدا بوون کە لە ساڵی 1944دا لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی دەریای ڕەشی ئەڵمانیای نازییەوە بە درێژایی دانوب ڕۆیشتوون، کاتێک لە ئەنجامی پێشڕەوەکانی هێزەکانی سۆڤیەت پاشەکشەیان کردووە و هێشتا ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ڕووبارەکان دەکەن لە کاتی نزمبوونەوەی ئاستی ئاودا.
لە ئیسپانیا کە لە ماوەی دەیان ساڵدا تووشی خراپترین وشکەساڵی بووە، شوێنەوارناسان دڵخۆش بوون بە دەرکەوتنی بەردێکی مێژوویی کە ناوی لێنراوە "ستۆنهێنجی ئیسپانی" کە ژێر ئاوی بەنداوێک کەوتبوو. کە دەسەڵاتداران دەڵێن ئاستی ئاوەکە بۆ 28%ی دابەزیوە.
لە ساڵی 1928 لەلایەن شوێنەوارناسێکی ئەڵمانی هوگۆ ئۆبەرمایەرەوە دۆزرایەوە، بەڵام لە ساڵی 1963 لە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی گوندەکان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری فرانسیسکۆ فرانکۆدا ناوچەکە بەر لافاو کەوت. لەو کاتەوە تەنها چوار جار بە تەواوی دیار دەرکەوتووە.
هەروەها یادەوەرییەکانی وشکەساڵی ڕابردوو لە ئەڵمانیا بەهۆی دەرکەوتنەوەی ئەو شتانەی کە پێیان دەوترێت "بەردی برسێتی" بەدرێژایی ڕووباری ڕاین، جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە. زۆرێک لەم جۆرە بەردانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەدرێژایی کەناری گەورەترین ڕووباری ئەڵمانیا دیار بوون.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز