سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە فێستیڤاڵێکی میوزیک لە شاری کولیرا لە ئیسپانیا بەهۆی بای بەهێز و داڕمانی شانۆکە بەسەر خەڵکدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەرپرسانی فریاکەوتن ڕایانگەیاند، لەنێو ئەو دەیان کەسەی لە فێستیڤاڵی مێدوسا برینداربوون، برینی سێ کەسیان سەختە.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایانگەیاندووە "خەمبار و دڵتەنگن."
دیجیی میگێل سێرنا گوتی لەسەر شانۆی سەرەکی مۆسیقای دەژەند لە کاتژمێر 3 ی سەر لەبەیانیەوە تا 4 کاتێک گوژمی باکە تاویسەند و بووە هپی داڕمانی شانۆکە.
ڕۆژی شەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیوویەتی "چەند خولەكێكی پڕ نیگەرانی بوو، پێشتر هیچ شتێكی لەو جۆرەم بەسەر نەهاتووە".
هەروەها دەشڵێت "کارەساتەکە لەسەر شانۆی سەرەکی لە کۆتایی ئەو شوێنەدا ڕوویدا کە لێی دانیشتنبووم ، تەنها کەمێک لە خوار منەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتبوو ساتێکی زۆر ترسناک بوو هێشتا نەهاتومەتەوە سەرخۆم؛ توشی شۆکبووم."
تەواوی نمایشەکانی چالاکییەکە بۆ چەند ڕۆژێک ڕاگیران.