Accessibility links

گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانی بەلەمە نقومبووەکەی یۆنان بۆ سێ ڕۆژە بەردەوامە


پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند؛ هەڵمەتێکی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ سێیەم ڕۆژە بەردەوامە بۆ ئەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێنن دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان لە باشوری دوورگەی رۆدسی یۆنان.

پاسەوانی کەناراوەکان ڕایگەیاند؛ فرێگاتێکی یۆنانی و سێ کەشتی بازرگانی بە نزیکەی 74 کیلۆمەتر دەریاکە و زیاتر لە 74 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆدس و زیاتر لە 53 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کارپاتۆس لە ناوچەکەدا دەگەڕێن بەدوای کۆچبەرە ونبووەکاندا.

دوای نقومبوونی یەختەکەیان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی چوارشەممەدا، بە گشتی 29 کەس کە هەموویان پیاو بوون لەلایەن کەشتییەکی بازرگانی و کۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی یۆنانەوە ڕزگارکران. ڕزگاربووان سەرەتا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لە نێوان 60 بۆ 80 کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون، بەڵام دواتر پێداچوونەوە بەو ژمارەیە کرا و پاسەوانی کەناراوەکان ڕایگەیاند کە ئێستا پێدەچێت بە گشتی 50 بۆ 60 کەس لەناو بەلەمەکەدا بووبن.

دوو کەس لەو 29 کەسە، کە پاسەوانی کەناراوەکان ڕایگەیاندووە، بە هەلیکۆپتەر ڕزگارکراون و ڕەوانەی کارپاتۆس کراون، 27 کەسەکەی دیکەش کە سەرجەمیان ڕەگەزنامەی ئەفغانی و ئێرانی و عێراقیان پێیە، لەلایەن کەشتییە بازرگانییەکەوە ڕزگارکراون و گوازتراونەتەوە بۆ شاری کۆس.

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیاش ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاندبوو کە پێنج کەسیان ڕزگار کردووە. لە دوای ڕزگارکردنە سەرەتاییەکانەوە هیچ کەسێکی دیکە یان تەرمی دیکە نەدۆزراوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن، دەستبەجێ ڕوون نەبووەتەوە بۆچی یەختەکە نوقم بووە، بەڵام بارودۆخی کەشوهەوای ناوچەکە لەو کاتەدا خراپ بووە، بای بەهێز دەریاکانی کەمەندکێش کردووە.

ڕێگای دەریای ئیجە باوترین ڕێگای دەریاییە بۆ پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریکا لە تورکیاوە بۆ دوورگەکانی نزیکی یۆنان.

بەڵام لەگەڵ زیادکردنی دەوریەی چاودێری دەریایی دەسەڵاتدارانی یۆنان لەو ناوچەیە و ڕووبەڕووی ڕاپۆرتە بەردەوامەکان دەبنەوە کە بە شێوەیەکی بەردەوام کۆچبەرانی تازە هاتوو بۆ تورکیا سنورداش دەکەنەوە بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت داوای پەنابەری بکەن، ئێستا زۆرێک لە هەوڵی ڕێگای زۆر درێژتر و مەترسیدارتردان، ڕاستەوخۆ بەرەو ئیتالیا.

دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەتیدەکەنەوە سنورداشکردنەوەی تەواو نایاساییان ئەنجامدابێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی داوای پەناخوازیان کردووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG