Accessibility links

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا FBI دەچێتە سەر ماڵەکەی ترامپ لە فلۆریدا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی دووشەممە کارمەندانی دەزگای لێکۆلێنەوەی فیدڕاڵی FBI هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە مار-ئا-لاگۆ و کوڕەکەی دەڵێت ئامانج ئەو کارە بەشێکە لە لێکۆڵینەوە لەوەی کە ترامپ کۆمەڵێک بەڵگەی فەرمی لە کۆشکی سپیەوە گواستۆتەوە بۆ ماڵەکەی لە فلۆریدا.

ئەم کارە بێ پێشینەیەیFBI کە لە ماڵی سەرۆکێکی پێشوودا کردوویەتی بۆ لێکۆڵینەوە بە گرتنەبەری ڕێگەیەکی توند دادەنرێت لە لێکۆڵینەوەی تۆمارەکان، وە ئەمەش یەکێکە لە چەندین لێکۆڵینەوە کە ئێستا ڕووبەڕووی ترامپ بۆتەوە لە پاش گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا و دەزگای لێکۆڵێنەوەی فیدڕاڵی لە واشنتن هەروەها ئۆفیسەکەی لە شاری مەیامی فلۆریدا ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم کارە بدەن.

ئیریک ترامپ کە یەکێکە لە کوڕە گەورەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بە فاکس نیوزی ڕاگەیاندووە، پشکنینەکە پەیوەندی بە سندوقی بەڵگەنامەکانەوە هەیە کە ترامپ لە کۆشکی سپییەوە لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی، وە گوتی باوکی چەند مانگێکە هاوکاری لەگەڵ ئەرشیفی نیشتمانی دەکات.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بۆ ڕۆیتەرزی پشتڕاستی کردەوە کە پێدەچێت هەڵمەتەکە پەیوەست بێت بەو بەڵگەنامە نهێنیانەوە کە ترامپ لە کۆشکی سپی بردوونی.

ترامپ گوتیشی شوێنەکەی "لە ئێستادا لە ژێر گەمارۆدایە." بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری ئەوە نەکردووە کە بۆچی ئێف بی ئای چوونەتە سەریان. وە هیچ بە پێویستی نابینێت کە ئەم کارە کراوە و بە شێوەک کە خەزێنەکەی بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG