ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕۆژی شەممە بڵاویكردەوە؛ حكومەتەكانی ڕۆژئاوا تادێت نیگەرانن لە قوڵبوونەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان توركیا و ڕووسیا و هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی مەترسی ئەوەی كە توركیا ڕووبەڕووی تۆڵەسەندنەوەی سزا دەبێتەوە، ئەگەر یارمەتی ڕووسیا بدات بۆ دووركەوتنەوە لە سزاكان.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕێككەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی هاریكاری لە بواری گواستنەوە و كشتوكاڵ و دارایی و پیشەسازی بیناسازیدا.
شەش بەرپرسی ڕۆژئاوا بە فاینانشیاڵ تایمزیان ڕاگەیاندووە کە نیگەرانن لە ڕێککەوتنەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
فاینانشیاڵ تایمز: حکومەتەکانی ڕۆژئاوا نیگەرانن لە قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیادا
