Accessibility links

چین لە گەورەترین مەشقی سەربازیدا لە دوورگەی تایوان چەندین موشەک لە ئاوەکانی نزیک دوورگەکە هەڵدەدات


چین ڕۆژی پێنجشەممە لە گەورەترین مەشقی سەربازیدا لە دوورگەی تایوان چەندین مووشەکی هەڵدایە نزیک کەناراوەکانی تایوان، لە کاتێکدا مانۆرێکی لەشکری بێ پێشینەی دەستپێکردووە، ڕۆژێک دوای سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ئەو دوورگەیەی بەیژینگ بە خاکی سەروەری خۆی دادەنێت.

ئێزگەی فەرمی چین سی سی تی ڤی ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکردنی مانۆڕەکە ڕایگەیاند، مەشقەکان دەستیان پێکردووە و ڕۆژی یەکشەممە کۆتاییان پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مانۆڕە گەورەترین مانۆڕی سەربازییە کە تا ئێستا لەلایەن چینەوە لە تەنگەی تایوان ئەنجامدرا بێت، کە بریتی دەبێت لە بەکارهێنانی چەک لە ئاوەکان و لە ئاسمانی دەوروبەری تایوان .

فەرماندەیی لەشکری ڕۆژهەڵاتی چین ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی مەشقە پلان بۆ داڕێژراوەکەدا، چەندین مووشەکی هەڵداوەتە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوانەوە.

شایانی باسە چین دوایین جار لە ساڵی 1996 دا مووشەکی هەڵداوەتە ئاوەکانی دەوروبەری تایوانەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG