Accessibility links

حیزبوڵا لەسەر کێشەی سنووری دەریایی هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات


گروپی چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی ڕۆژی یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەو کەشتیانەی کە لە پیشەسازی نەوت و غازی دەریایی ئیسرائیلدا بەشدارن پیشان دەدات، و هۆشداری داوە لە "یاریکردن بە کات"، ئەمەش جەخت لەسەر مەترسییەکانی پەرەسەندنی سەربازی دەکاتەوە لە نێوان دانوستانەکانی دیاریکردنی سنووری دەریایی.

لوبنان و ئیسرائیل لە دانوستانەکاندا جەختیان لە چەسپاندنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییە هاوبەشەکانیان کردۆتەوە بە نێوەندگیری ئەمریکا بوو کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کام سەرچاوەی نەوت و گاز سەر بە کام وڵاتە و ڕێگە خۆشکەر دەبێ بۆ گەڕانی زیاتر.

کاربەدەستانی لوبنان ڕایانگەیاندووە گەشبینن بەوەی ئەم خولەی دانوستانەکان دوای ساڵانێک لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان و بوژاندنەوەی ڕێککەوتنێک، بەڵام حیزبوڵا هۆشداری داوە کە ئامادەیە ڕێگری بکات لە دەرهێنانی نەوتی و گازی ئیسرائیل ئەگەر ڕێگە بە لوبنان نەدرێت ئەو کارە بکات.

ئیسرائیل و حیزبوڵا لە ساڵی 2006 شەڕێکی یەک مانگیان ئەنجامدا و لەو کاتەوە چەندین جار شەڕ لەنێوانیاندا درووستبووە، بەڵام خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرفراوان بەدوور گرتووە.

ڤیدیۆی ڕۆژی یەکشەممە کە وردەکارییەکی دەگمەنی چەکەکانی حیزبوڵا دەخاتەڕوو، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەناری گروپەکەوە پەخشکراوە، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ئامۆس هۆچشتاین، بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوبژیوانی کێشە دەریاییەکان دەکات، ، بڕیار بوو لە بەیروت چاوی بە بەرپرسانی لوبنانی بکەوێت.

لەلایەن میدیای جەنگی تایبەت بە حیزبوڵا بڵاوکراوەتەوە کە گروپەکە بۆ پەخشکردنی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئۆپەراسیۆن و شەڕە سەربازییەکان بەکاری دەهێنێت، هەروەها وێنەی ئەو کەشتیانەی تێدایە کە بەشدارن لەهەڵکەندن و گەڕان و دەرهێنانی هایدرۆکاربۆن و نەوت و گاز، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت لەلایەن ڕێکخەرەکانیانەوە ڤیدیۆی ئەو شوێنانە گیرابن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG