Accessibility links

خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر جارێکی دیکە دەچنە ناو پەرلەمانی عێراق


بە سەدان کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر پیاوی ئایینی کاریگەری شیعە ڕۆژی شەممە بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا چوونە ناو پەرلەمانی عێراقەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

هێزه‌ ئاسایشییەکانی ڕووبەڕووی خۆپیشاندان بوونەوە و گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی ده‌نگیان بەکارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندەران. ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس چەند کەسێکیان بینی کە بریندار بوون. هاوکات چاوەڕوان دەکرا دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە ئاسایشییەکان کرد خۆپیشاندەران بپارێزن و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد ناڕەزایەتییەكەیان بە ئارامی بهێڵنەوە.

رەعد ثابت؛ تەمەن 41 ساڵ دەڵێت "ئێمە ئەمڕۆ هاتووین بۆ ئەوەی چینی سیاسی گەندەڵ لاببەین و ڕێگریان لێبكەین دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نەدەن، هەروەها ڕێگری لە پێكهێنانی حكومەتی چوارچێوەكە بكەین، وەڵامی بانگەوازەكەی سەدرمان دایەوە. دەچینە سەر ناوچەی سەوز ، گرنگ نییە چی ڕوودەدات."

زۆرێک لە خۆپیشاندەران ڕەنگی ڕەشیان لەبەرکردبوو بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی کە بەرەو عاشورا دەڕۆن، کە یادی کۆچی دوایی ئیمام حوسێن، نەوەى پێغەمبەر محەمەد و یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی موسڵمانە شیعە مەزهەبەکانە. پەیامەکانی ئەلسەدر بۆ شوێنکەوتووانی ئەو ڕۆژە گرنگەی بەکارهێناوە بۆ هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکان.

سەدر لە بنەڕەتدا ئەو پێگە جەماوەرییەی گەورەیەی خۆی بەکارهێناوە، وەک فشارێک بەرامبەر ڕکابەرەکانی.

هاوکات ڕۆژی چوارشەممە سەدان کەس لە شوێنکەوتوانی هەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمان دوای ئەوەی هاوپەیمانی چوارچێوە هەماهەنگی محەمەد ئەلسودانیان وەک کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران ناوهێنا و ئاماژەیان بە ئامادەیی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەت کرد سەرەڕای هەڕەشەکانی سەدر.

XS
SM
MD
LG