Accessibility links

لایەنگرانی سەدر دەچنە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە


سەرچاوە هەواڵییەکان لە عێراق ڕادەگەیەنن لایەنگرانی موقتەدا سەدر رۆژی چوارشەممە چوونە ناو ناوچەی سەوزی پایتەختی وڵاتەکە ، کە باڵەخانەی حکومی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی تێدایە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، خۆپیشاندەران دژی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، هەوڵیانداوە بەرەو پەرلەمان رێپێوان بکەن بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریان لێکراوبوو و گازی فرمێسکڕژێن دژبە خۆپیشاندەران بەکارهات، بەڵام بەردەوام بوون لە چوونە نێو پەرلەمانەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە هەمانکاتتدا سەرکردەی گشتی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات وابەستەی ڕێبازی ئاشتیانەی خۆیان بن و هەروەها پارێزگاری لە موڵکی تایبەت وگشتیش بکەن.
مستەفا کازمی لە پەیامەکەیدا داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، کە چووبوونەوە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە، تا وابەستەی ڕێنماییەکانی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بن کە بەرپرسیاری پارێزراوی خۆپیشندەرانن بە پێی ڕێوشوێنە یاساییەکان.
هەرەوەها داواش دەکات لە ناوچەی سەوز بچنە دەرەوە.

خۆپیشاندەران لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا مانەوە تا ئەو کاتەی موقتەدا سەدر لە پۆستێکی نوێی تۆڕی تویتەردا خۆپیشاندەرانی سەرپشککرد لەوەی لە هۆڵی پەرلەماندا دەمێننەوە یان دەکشێنەوە. لە دوای ئەو تویتەی سەدر بەشێک لە خۆپیشاندەران وەک سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن کشاونەتەوە.

XS
SM
MD
LG